نامه‌ی پیرۆزباییی جێژنی سه‌رساڵ بۆ زیندانییه سیاسییه‌كانی كورد
خوشک و برا ئازیزه‌كانمان، ڕۆڵه‌كانمان، هاوڕێكانمان!
ئه‌وا زه‌وی ده‌یه‌وێت شاییی ته‌واو بوونی سووڕی خۆی به ده‌ور خۆردا بگێڕێت و كوردانیش یادی سه‌ركه‌وتنی كاوه، به ئاگر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و ئاگره‌ی كه به ژه‌هری سوڵتانه‌كانیش نه‌كوژایه‌وه. نه‌ورۆزێكی تر هاتۆته‌وه كه‌چی ئێوه له جێی ڕووناكیی گڕ، تاریكیی زیندانتان به سه‌ردا سه‌پێندراوه. كه ناتوانن ئاگرێک بۆ یادی كاوه بكه‌نه‌وه، دڵگیر نه‌بن؛ چونكه ئێوه ئاستی مرۆڤتان پاراستووه. ئێوه له سه‌ر داكۆكی له بنه‌ماییترین مافه‌كانی مرۆڤ به‌ند كراون. به‌ڵام به‌ندكه‌رانی ئێوه له بیریان كردووه كه ڕه‌نگه له‌ش له زیندان بكرێت به‌ڵام بیر و بڕوا قه‌ت مل به كۆت و زنجیر نادات. ڕابردووی گه‌لی كورد نیشانی داون كه ته‌نانه‌ت ئه‌نفاله‌كان و هه‌ڵه‌بجه‌كانیش نه‌یانتوانیوه خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی كورد بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆی بوه‌ستێنن.
ئازیزانمان! وا نه‌زانن كه جێی خاڵیتان له جێژنی سه‌رساڵی كورداندا، بۆنێكی له بێئه‌مه‌كی یان له بیركردنی لێوه بێت. به‌ندكرانی ئێوه له سه‌ر بڕوا و مافه‌كانی ئێمه‌یه كه هێشتا له سه‌ری به‌ند نه‌كراوین. گه‌رمترین پێرۆزباییه‌كانی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین و به سه‌ردانی بنه‌ماڵه ئازار چه‌شتووه‌كانتان، نه‌ورۆزمان به یادی ئێوه گه‌رمتر ده‌كه‌ین. هیوادارین ساڵی دادێ ساڵێك بێت كه خۆری ئازادی و ئامانجه‌كانمانی تێدا دره‌وشاوه‌تر بێت. له كۆتاییشدا هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ ئێوه، ده‌نگمان تێكه‌ڵ به ده‌نگی هه‌موو خه‌باتكارانی مێژووی كوردستان ئه‌كه‌ین و ده‌ڵێین:
مه‌ژی بۆ مردن بمره بۆ ژیان چۆن قازانج ئه‌كه‌یت تا نه‌كه‌ی زیان
له زڕه‌ی زنجیر دڵت نه‌له‌رزێ پێوه‌ند بۆ له‌شه نه وه‌ک بۆ گیان
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت پیرۆزبایی خۆت ئاراسته بكه‌یت ناو و ئیمه‌یلی خۆت له به‌شی كۆمێنتدا بنووسه. لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پیرۆزباییان كردووه به ده‌ستی زیندانیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌گات.